مێردمنداڵێک بریندار بوو

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو مارکێتێک دا

964+
ئەحمەد مستەفا

لە گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست دا و خۆی کرد بەناو مارکێتێک دا، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، “مێردمنداڵێکی کردووە بە ژێرەوە”.

رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە.

هاتوچۆی گەرمیان لە فەیسبووکی خۆیان نوسیوویەتی، “ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا توکسۆن لە گەڕەکی جوتیاران کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی کێشاوە بە مارکێتێکدا و مێردمناڵێکی کردووە بە ژێرەوە و بەسەختی برینداری کردووە”.

بریندارەکە لەدایکبووی ساڵی 2012 و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

هاتوچۆی شارەکە باسی لەوەش کردووە، “تیمەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە”.

دیمەنی پاشماوەی رووداوەکە؛