هێشتا شێرپەنجەی مەمک یەکەمینە
“ئاماری ئەمساڵی تووشبووانی شێرپەنجە جێگەی مەترسی نییە”
+964
دیلان محەمەد جەزا
ئامارەکانی تووشبون بە شێرپەنجە کەمێک رووی لە هەڵکشان کردووە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار کەس تووش بوون، بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی هیوا هێشتا زۆرترین تووشبووان لە شێرپەنجەی مەمکن.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە 964 وت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و 416 حاڵەتی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار کراون و نزیکەی سێ هەزار کۆد کراوە بۆ نەخۆشییەکانی خوێن، کە شێرپەنجە نییە.
باسی لەوەش کرد، ئامارەکانی تووشبون بە شێرپەنجە هەندێک بەرزبووەتەوە، بەڵام بەو رادەیە نییە هاوڵاتیان تووشی دڵەراوکێ بکرێن، شێرپەنجەی مەمک بە پلەی یەکەم دێت، لە ساڵی رابردوودا 18.1% بووە و ئەمساڵیش لەو رێژەیە نزیکە.
د. یاد باسی سەنتەری چاندنەوەی مۆخی ئێسک لۆدێکی زۆری لەسەرە، لەبەر ئەوەی تاکە سەنتەرە لە هەرێمی کوردستاندا و 46% ی ئەو کەسانەی سەردانیان کردوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە شەش مانگدا 16 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە سلێمانی تۆمارکراوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر:
"49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمن"
لە هەولێر
رێكخراوێكی تایبەت بە توێژینەوەی نەخۆشییەكانی دڵ پێكهێنرا
خەڵکی هەموو شارەکانن
ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی هیوا سێ هەزار و 151 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە
حاڵەتێکى دەگمەنە
قۆچێک لە سەری ژنێکی چینی دەرکەوتووە
لەلایەن ئیتاڵیاوە
سێ ئامێری دەگمەن بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینکرا
بەشی مەمۆگرام كرایەوە
ژنانی سۆران خۆتان لە شێرپەنجەی مەمك بپارێزن و پشكنین بكەن
نەرمین قادر وادەڵێت