دەیانەوێ بزانن بۆچى بەکار دەهێنرێن

لە قەڵادزێ ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ ماتۆڕەکان سەرژمێر دەکەن

964+

وریا فەتاح

ماوەیەکە دیاردەى بەکارهێنانى ماتۆڕ لە قەڵادزێ زیادى کردووە، ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ دەیانەوێت سەرژمێریان بکەن و بزانن ماتۆڕسوارەکان بۆ چ مەبەستێک ماتۆڕە بەکار دەهێنن.

کارزان عەبدوڵا، بەرێوەبەرى هاتوچۆى پشدەر بە 964ـى وت،”لەبەر ئەوەى قەڵادزێ و پشدەر ناوچەیەکى سنوورییە، لە ئێرانەوە بە شێوەى قاچاغ ماتۆڕ و پارچەکانى زۆر دەهێنرێنە ناوەوە، هەرچەندە پاسەوانى سنوورى و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆ لێیان دەگرن، بەڵام لەبن نایەن”.

وەک باسى دەکات، بەهۆى قەیرانى دارایى و دۆخى موچە، رەچاوى ئەوە کراوە کە خەڵکێکى زۆر ماتۆڕ بۆ کار و کەسابەت بەکاردەهێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکێکى زۆر بەتایبەت هەرزەکاران و لاوان بۆ “هەوا و ئارەزوو”، بەکارى دەهێنن و دەبنە هۆى بێزارکردنى خەڵک و دروستبوونى رووداوى هاتوچۆ.

“ئێستا ئاسایشى قەڵادزێ بە هاوکارى پۆلیسى هاتوچۆ سەرقاڵى سەرژمێرکردنى ماتۆڕەکانن، دەیانەوێت بزانن خەڵک بۆ چ شتێک ماتۆڕ بەکار دەهێنێت”، کارزان عەبدوڵا واى وت.

جەختیش دەکاتەوە، دواى تەواو بوونى پڕۆسەکە، هەڵمەتەکانیان بۆ رووبەڕووبونەوەى ماتۆڕسکیلى بێسەرەتا چڕ دەکەنەوە و چاوپۆشى لەو کەسانە ناکەن کە بۆ “هەواو ئارەزووى خۆیان”، ماتۆڕ بەکاردەهێنن.

تائێستا نازانرێت لە سنوورى پشدەر ژمارەى ماتۆڕەکان چەندە، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى پشدەریش دەڵێت: زۆرینەى زۆریان بێ ناسنامەن، نە مۆڵەتیان هەیە و نە هیچ شتێ.

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دی...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندارن