ساڵانه‌ زیاتر له‌ 300 دۆنم ده‌چێندرێت

ئه‌مساڵ شووتییه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌بێ كێشه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بازاڕه‌كانى عێراق

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ جوتیارانیان به‌بێ كێشه‌ توانیویانه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق بكه‌نو زۆرتین به‌رهه‌میشیان شووتى بووه‌.

گونجاوى كه‌شوهه‌وا و بوونى ئاوێكی زۆر، شووتى هه‌ڵه‌بجه‌ى به‌ یه‌كێك له‌ باشترین جۆره‌كانى شووتى له‌هه‌رێمی كوردستان داناوه‌.

ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ساڵانى رابردوو زۆرجاران رێگرى و كێشه‌و گرفت بۆ جوتیارانى هه‌ڵه‌بجه‌ دروست كردبوو كه‌ نه‌تاونن وه‌ك پێویسته‌ شووتییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ى ناوه‌ڕاستن و باشوورى عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ كێشه‌و گرفتێكیان نه‌بووه‌.

وتیشی “ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هیچ جوتیارێك سكاڵاى نه‌بووه‌ كه‌ گرفتى له‌ناردنى به‌رهه‌مه‌كانى بۆ دروست بووبێت، كه‌ زۆرترین به‌رهه‌مى ئه‌مساڵیش شووتییه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدان بۆئه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانى هه‌ردوولا به‌باشی ساغبكرێته‌وه‌.

كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ ئامارێكى وردى لانییه‌ كه‌ ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا به‌ڕێژه‌ى چه‌ند به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق كرابێت، چونكه‌ ده‌ڵێت ره‌وانه‌كردنه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش كه‌ كشتوكاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى داوه‌ ساڵانه‌ لانیكه‌م 300 دۆتنم زه‌وى به‌ شووتى ده‌چێندرێت و زۆربه‌ى ئه‌م چاندنه‌ش له‌ ده‌شتى عه‌نه‌ب و سنوورى گوندى به‌كراوا ده‌كرێت.

ئه‌مساڵ به‌ته‌ماى شووتى و خه‌یارى به‌حره‌كه‌ مه‌ب...

ئه‌مساڵ به‌ته‌ماى شووتى و خه‌یارى به‌حره‌كه‌ مه‌بن