ئاوی لێهەدەقوڵێت

شکانی بۆرییەکی ئاو شەقامێکی تازە قیرکراوی کۆیەی هەڵوەشاندەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

بۆرییەکی ئاوی خواردنەوەی پڕۆژەی حەمامۆک لە ناوەڕاستی شەقامی حەمامۆکی شاری کۆیە تەقی و ئاوی لێهەڵدەقوڵێ، ئەو شەقامە کەمتر لە مانگێکە قیرتاوکراوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیەش دەڵێت، ئاو لە هیچ گەڕەکێک نابڕێت و بە زوویی چاکی دەکەنەوە.

هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە، بە 964ـی وت، شکانی ئەو بۆریە ئاوە هیچ کاریگەرییەکی نابێ لەسەر بڕانی ئاوی گەڕەکەکانی کۆیە، چونکە ئەو بۆرییە ئاوە وەک یەدەگ وایە و تەنها بۆ باشترکردنی پاڵەپەستۆی ئاوە و هیچ کاریگەرییەک دروست ناکات.

جەختیش دەکاتەوە، ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بە زووترین کات تیمەکانیان دەنێرین و چاکی دەکەنەوە.

وتیشی،”هۆکاری شکانی بۆرییە ئاوەکەش کارکردنی ئامێرەکانی قیرتاوکردن بووە لەو شەقامە، کە پەستانێکی زۆری لەسەر بۆرییەکە دروستکردبوو، شوێنی بۆرییەکەش بەرز بووە بۆیە بۆرییەی ئاوەکە شکاوە”.

هۆگر کەیفی:

رۆژانە بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى کۆیە، تەنیا لە سەنتەرى شاردا 38 هەزار مەتر سێجا ئاوى خواردنەوە لەسەر 18 هەزار و 700 هاوبەشى ئاودا دابەش دەکات

پرۆژەی ئاوی حەمامۆک دەکەوێتە گوندی حەمامۆک، کە کانییەکی گەورەی لێیە و بەشێکی ئاوی گەڕەکەکانی کۆیە لەسەر ئەو پڕۆژەیەن، بەشی زۆری گەڕەکەکانی دیکەش لەسەر پڕۆژەی ئاوی بۆگدن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بۆڕییەكانی گواستنەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی دەگۆڕدرێن

بۆڕییەكانی گواستنەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی دەگۆڕدرێن