راپه‌ڕین چاوه‌ڕێى كارگه ریساكلینه‌كه‌ى ده‌كات
حاجیاوا شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكه‌كه‌ى ده‌باته سه‌ر چیاى ماكۆك
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى حاجیاوا به نیازه چاره‌سه‌رێكى كاتى بۆ شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كانى له چیاى مامۆك بكات، تا ئه‌وكاته‌ى كارگه‌ری ریسایكلینى راپه‌ڕین ده‌كه‌وێته كار و ته‌واوى زبڵ و پاشماوه‌ى ئیداره‌كه‌ى لێ كۆده‌كرێته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا زبڵ و پاشماوه‌كانى حاجیاواى لێ كۆده‌كرێته‌وه نزیكه‌ى 20 ساڵه ده‌ستنیشان كراوه، به‌ڵام به قسه‌ى ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به‌هۆى گه‌شه‌ى ئاوه‌دانییه‌وه، شوێنه‌كه له شار نزیك بووه‌ته‌وه و پێویسته ببرێته شوێنێكی دوورتر.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى وت، پلانێكی شاره‌وانی حاجیاوایه كه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ژینگه شوێنێكی دوورتر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
وتیشی “سه‌ردانى چیاى ماكۆكیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى شوێنێكی گونجاو دیاری بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیارێك بۆ دانانى كارگه‌ى ریسایكلین له ئیداره‌ى راپه‌ڕین هه‌یه كارى زۆریشی له‌سه‌ر كراوه كه كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ى بانوه‌قه‌ڵا له‌سنوورى قه‌زاى پشده‌ر، به‌لام به‌هۆى هه‌ندێك كێشه‌و گرفتى موڵكدارییه‌وه پڕۆژه‌كه دواخراوه.
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجیاوا به 964ـى داوه رۆژانه له‌سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین 185 تۆن زبڵ و خاشاك كۆده‌كرێته‌وه و له زۆربه‌ى شوێنه‌كان چاره‌سه‌رى كاتى به داپۆشین ده‌كرێت.
زیاتر له ساڵێكه ناحیه‌ى حاجیاوا كراوه‌ته قه‌زا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى قایمقامیه‌تى نه‌دراوه‌تێ و كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.