سبەینێ ماڵی سەفرەیە
پلەکانی گەرما تا سێ پلە نزم دەبنەوە
+964
توانا نەقی
وا بەرەو کۆتایی مانگی ئاب دەڕۆین و ئیتر پلەکانی گەرماش وردەوردە نزم دەبنەوە، بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبەنەوە لەچاو دوێنێدا.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرمای سبەینێش هەر بە نزمیت دەمێننەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 22.8.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ (10 –15 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی :40
دهۆک : 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 41
سۆران : 39
حاجی ئۆمەران : 29
گەرمیان : 45