(ماستى قه‌ڵاتێ) به‌ زیندوویی راده‌گرن

له‌ گوندى هاوار سه‌کۆیەكی تایبه‌ت بۆ بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌كان دروست ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندى هاوارى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، بۆ كاكه‌ییه‌كان سه‌كۆی به‌ڕێوه‌چوونى بۆنه‌و مه‌راسییمه‌كان دروستده‌كرێت، رۆشنبیری و هونه‌رى ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، 70%ـى پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو كراوه‌.

سه‌كۆیه‌كه‌ به‌ناوى (ماستى قه‌ڵاتێ) دروستده‌كرێت، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بۆنه‌ ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كاكه‌ییه‌كان.

بۆنه‌یه‌كی دێرینه‌ و ساڵانه‌ كاكه‌ییه‌كانى ناوچەی هەورامانی لهۆن، گوندەکانی هاوارو هەوارەکۆن و دەرەتوێیە، له‌ وه‌رزى به‌هار و له‌مانگى ئایار به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان، ئەم نەریتە له‌ناو كاكه‌ییه‌كان دواى کۆچکردنی (پیرئەسکەندەری خامووشی) كه‌سایه‌تى به‌ناوبانگى ئایینی كاكه‌یه‌كان بەدیھاتووە کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 14 یەمی زایینی، ئەو بنەماڵانەى کە ئاژەڵدار بوون لە بەرھەمی شیرەمەنی و ماستی خۆیان لەگەڵ نانی ھەورامی دەبەخشییە دراوسییەکان و سەردانیکاران و ھەموو کەس داوای بەخشین و گەردن ئازادیی لەیەکتر دەکرد

سه‌رخێڵ غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى رۆشنبیری دروستده‌كرێت و 70% كاره‌كانى ته‌واو كراوه‌.

وتیشی ” پڕۆژه‌كه‌ بریتی له‌ دروستكردنى سه‌كۆى جیاجیا له‌ گوندى هاوار بۆ به‌ڕێوه‌چونى بۆنه‌ و مه‌راسییمى كاكه‌ییه‌كان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 80 ملیۆن دینارە، لە 1.6.2024 ده‌ستیپێكردووه‌ و بڕیاره‌ له‌ كۆتایی مانگى تشرینی یه‌كه‌م كۆتایی پێبێت.

ژینگەی هەڵەبجە بەدوای سەرپێچیکارێکدا دەگەڕێت

ژینگەی هەڵەبجە بەدوای سەرپێچیکارێکدا دەگەڕێت