باخچەکان پێویستیان با تانکەرە

لە کۆی 30 ئۆتۆمبێلی گەورەی شارەوانی دەربەندیخان 20ـیان لەکار کەوتوون

+964

توانا نەقی

شارەوانی دەربەندیخان ژمارەیەک ئالیەت و ئۆتۆمبێلی گەورەی هەیە بەشێکی زۆریان بەهۆی خراپبوون و کۆنییەوە وەستاون و ئیشیان پێناکرێت، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، لەهەوڵدان پارەیەکی بۆ پەیدا بکەن و بیانخەنەوە سەر کار.

ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی نەبوونی بودجەوە چەن ئامێرێکی شارەوانی لەکار کەوتوون و بەتایبەت تانکەر کە ئێستا پێویستن بۆ ئاودان.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، شارەوانی 30 ئالیەتیان هەیە کە پێکهاتوون لە تانکەر، گەڵابە، رۆڵە، شۆفڵ و چەند بارهەڵگرێکی دیکە 20 دانە لەوانە کارناکەن و پێویستیان بە چاککردنەوەیە.

وتیشی، ئێستا توانیویەتی تەنیا دوو جوت تایە بۆ تانکەرەکان بکڕێت بەس لەبەر ئەوەی دەرچن و نەمام و باخچەکان ئاوبدەن چونکە مەترسی وشکبوونیان لەسەرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵدان بۆ پەیداکردن و خەرجکردنی پارە بۆ ئەوەی بتوانن سەرجەم ئەو ئالیەتانە بەکاربخەنەوە و بەردەوام بن لە خزمەتکردن.

شارەوانی دەربەندیخان هاواری لێ هەستاوە بەدەست زبڵەوە

شارەوانی دەربەندیخان هاواری لێ هەستاوە بەدەست زبڵەوە