بەهۆی نەبوونی گاز

مۆلیدە ئەهلییەکانی خانەقین هەموویان کوژێنراوەنەتەوە

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

مانگی ئابە و پلەکانی گەرما لەوپەڕی بەرزیە لە شاری خانەقین، کارەبای نیشتیمانی کەمتر لە 12 کاتژمێر هەیە، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانیش بەهۆی نەبوونی گازەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 21/8/2024 مۆلیدەکانیان کوژاندەوە.

موستەفا فایەق، نوێنەری دەستەی خاوەن مۆلیدەکانی خانەقین بۆ 964 قسەی کرد و وتی، لە نێو هەموو شار و شارۆچکەکانی دیالە تەنها خانەقین بەشە گازەکەی مۆلیدەکانی نەگەیشتووە، سەرەڕای ئەوەی لە بەرواری 4.8.2024ەوە پارەکەیان داوە بەڵام تا ئێستا هیچیان بە دەست نەگەیشتووە، ئەوەش ناچاری کردوون لە بازاڕەکاندا گاز بکڕن و لیترێک بە 650 دینار لەسەریان دەکەوێت لە کاتێکدا بەشەکەی حکومەت لیتری 200 دینارە.

هجران عەلی، کارپێکەری مۆلیدەیەکی خانەقینە بە964ـی وت، ”یەک لیتر گازم نەماوە و مۆلیدەکەم کوژاندەوە، تا هاتنی گاز دەبێت خەڵک تەحەمولی ئەم وەزعە بکات ئێمە هیچمان لەدەست نایەت.”

کارزان حەمدان، هاوڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی بانمیلە بۆ 964 وتی، مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە، ناتوانن ئیتر گلەیی لەوان بکەین، لەگەڵ ئەوەی پلەکانی گەرما سەرو 45 پلەیە و کارەبا کەمتر لە 12 کاتژمێر هەیە، خەڵک مردن بە چاوی خۆیان دەبینن ئەو کاتەی کارەبای نیشتمانی دەکوژێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە سەرجەم لایەنە حکومییەکان ئاگادارن لە وەزعەکە بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نییە.

مانگانە مۆلیدە ئەهلییەکانی خانەقین کە ژمارەیان 25مۆلیدە دەبێت بەشە گازەکەیان لە بەعقوبەوە دێت زۆرجار تووشی دواکەوتن و گیروگرفتی جیاواز دەبن کە لەکۆتاییدا تەنها هاوڵاتی باجەکەی دەدات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لەمەودوا هەر بریکارێکی غاز وەڵامی تەلەفۆن نەداتەوە سز...

لەمەودوا هەر بریکارێکی غاز وەڵامی تەلەفۆن نەداتەوە سزا دەدرێت