"بێ وێنەگرتن نەیەنەوە"

کارمەندەکانی پاککەرەوە سەتڵەکانیان شکاندن گلەیی بکەن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە بەرانبەر ئەو رەخنانەی لێی دەگیرا، کۆمپانیای پاککەرەوەی سەیدسادق لە روونکردەوەیەکدا دەڵێت، “چیتر سەتڵەکانتان فڕێ نادەین و لە ماڵەکانتان دووریان ناخەینەوە”.

ئەوەش پاش ئەوەی گلەیی لە کارمەندەکانیان کرابوو لە کاتی خاڵیکردنی پاشماوە و خۆڵی ماڵەکان، هەندێک لە سەلە و سەتڵی خۆڵەکان بەهۆی فڕێدانەوە لەلایەن کارمەندەکانی ژینگەپارێزی شکاون.

چەند رۆژێك لەمەوبەر، لێرە و لەوێ گلەیی و گازاندەی هەندێك لە هاوڵاتیان لە ژینگەپارێزەکانی کۆمپانیاکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لەوانیش ژینگەپارێزانی کۆمپانیای گەردین، کە سنووری شارەزوور و سەیدسادقی لە ئەستۆدایە، کۆمپانیاکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وێنەیەکی گەیشتووە بە 964.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.8.2024 لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “کۆمپانیای گەردین بۆ چارەسەری کێشە و سکاڵای هاوڵاتیان لەسەر بابەتی سەتڵەکانیان، بە چەندین جۆر هەوڵی چارەسەری کێشەکانی داوە و لە تازەترین هەنگاویدا شۆفێرەکانی راسپاردووە هەموو رۆژێک وێنەی تەواوی ئەو کۆڵانانە بنێرن و بگرن کاریان تێدا دەکات”.

“لە هەر جێیەکیش سکاڵای هاوڵاتی هەبێت کرێکار و شۆفێر خۆیان هەڵدەستن بە دووبارە گەڕانەوە بۆ ئەو کۆڵانانە و رێکخستنەوەی سەتڵەکان، ئێستا شۆفێر و کرێکارەکان زۆر بەرپرسیارانە کاردەکەن و هەفتەی داهاتوو لەم هەفتە باشتر و باشتر دەبن”، کۆمپانیاکە وا دەڵێت.

ژمارەیەک کورسى چیمەنتۆیى لەناو باخچەیەکى سەیدسادق شکێ...

ژمارەیەک کورسى چیمەنتۆیى لەناو باخچەیەکى سەیدسادق شکێنران