رابەرایەتی گەورەترین دەوڵەتی کۆمۆنیستی کرد

ئەو سەرکردەیەی نانی دەکردە قەڵەم و پشتو پەنای چینی کرێکاران بوو

+964

ژووری هەواڵ

ئەو سەرکردەیەی نانی دەکرد بەقەڵەم و شیری دەکرد بە حوبر، چینی کرێکاری ئامادە دەکرد بۆ شۆڕشێکی مەزنی سەرتاسەری.
پشت و پەنای چینی کرێکاران بوو

ڤڵادیمێر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ
ناسراوە بە لینین
ئەو سەرۆکەی تاق و تەنها لەگەڵ کرێکارو جوتیارانی وڵاتەکەی. رووبەڕووی بەڕیتانیا و فەرەنسا بووەوە و نەیهێشت هەوڵەکانیان بۆ دابەشکردنی تورکیا بگاتە ئامانج

نۆڤەمبەری ساڵی 1918 بەریتانییەکان چونە ناو ئەستەنبوڵ و داوایان لە روسیا کرد بێت حوکمی بکات، بەڵام لینین نەك ئەوەی نەکرد بەڵکو لەڕیگەی هاوسۆزیی لەگەڵ کەمال ئەتاتورك، دژایەتی تەواوی خۆی بۆ بەریتانیا و فەرەنسا راگەیاند و بەریتانیای ناچار کرد وتووێژ لەگەڵ ئەتاتورک بکات و سەرئەنجام ئەم تورکیایەی ئێستا دروست بوو.

ئەو هەموو ماندوو بوون و شۆڕش و دەربەدەرییەی لینین تەنها بۆ دوو ساڵی سەرۆکایەتی بوو، لەدوای دوو ساڵ لە سەرۆکایەتی کردن، جەڵتەی مێشک بەکۆمەڵ بوونە میوانی لینین و فکری دامەزراوەی بەلشەفییەکان لە زمان و گۆی خست و مردنەکەشی هێندەی ژیانی بە ئازار بوو بۆیی و بەچاوی کراوە بەرامبەر جەڵدەکانی مێشکی مایەوە و گیانی سپارد.

سەگە شێتەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو پەڕی دەسەڵاتەوە ب...

سەگە شێتەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو پەڕی دەسەڵاتەوە بۆ ناو بۆرییە ئاوییەکان