بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم
لە سبەینێوە دەرچوانی 12ـەی ئامادەیی کەرکوک و خورماتوو دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە
964+
توانا نەقی
لەسبەیەوە دەرچووانی 12ـەی ئامادەیی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و خورماتوو دەتوانن فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەی کەرکوک بڵاویکردەوە، ئەو قوتابیانەی دەرچووی 12ـەی ئامادەیی بەشی کوردین لە کەرکوک و خورماتوو دەتوانن بۆ ماوەی هەشت رۆژ فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم پڕکەنەوە.
دەشڵێت، دەرچووەکان لە کاتژمێر 9:00 تاوەکو 2:00ـی پاشیوەڕۆ لە رۆژی 21.8.2024 تاوەکو 28.8.2024 رۆژانە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕم و پڕکردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی دابەشکردنی فۆڕمەکان لە پەیمانگای علم تەنیشت یانەی سۆلاڤ و پشت مزگەوتی ئازادی دەبێت، دوا کاتیش بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان رۆژی 2.8.2024ـە.
فۆڕمەکە تەنیا دەرچوانی ساڵانی 2022 – 2023 هەرەها 2023 – 2024 دەتوانن پڕی بکەنەوە و چونکە جارێکی دیکە فۆڕم دابەش ناکرێتەوە، بەڕێوەبەرایەتیە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو دەرچووانەی ساڵی پاڕ فپڕمیان پڕکردووەتەوە و ژمارەی نهێنیان هەیە پێویست ناکات فۆرم وەرگرن و هەربەوە دەتوانن بەشدار بن لە زانکۆلاین.