زیاتر لە 20 هەزار دۆنم بە ترێ چێنراوە
بەرهەمى ترێى جوتیارانى دهۆک 60 هەزا تۆنە
+964
وریا فەتاح
ئەمساڵ جوتیارانی دهۆك، 20 هەزار و 118 دۆنمیان بە ترێ چاندووە و پێشبینی دەكرێت 60 هەزار تۆن ترێ بەرهەم بهێنن.
ساڵی ڕابردوو، 48 هەزار تۆن ترێ بەرهەم هاتبوو و 20%ی بەرهەمەكە لە زیادی داوە.
فەرمانگەى میدیاى و زانیارى بڵاوى کردەوە، لە پارێزگای دهۆك، 125 جۆری ترێی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێن، بۆ بەبازاڕكردنی زیاتریشی، ساڵانە پێشانگەی تایبەت بۆ بەرهەمی ترێ و هەنگوین دەكرێتەوە.
وەک باسى دەکات بۆ ئەمساڵ پێشبینى دەکرێت 60 هەزار تۆن ترێ، بەرهەمى جوتیاران و خاوەن رەزەکانى پارێزگاى دهۆک بێت.
جەختیش کراوەتەوە کە بەهۆى دانانى سنوور بۆ هاوردەکردن بەروبوومی خۆماڵی نرخی زیاتری پەیدا كرد و جوتیاران سوودیان لە كشتوكاڵەكانیان وەرگرتووە.
+3