عێراق و كوردستان
تەندروستیی عێراق: هیچ تووشبوویەكی ئاوڵەی مەیمون تۆمار نەكراوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەتیکردەوە هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە سەرجەم پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان تۆمارکرابێت.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە، لە روونکردنەوەیەکی دەنگیدا، کە لەلایەن تۆڕی 964 بینراوە دەڵێت، ” تا ئەم ساتەوەختە بە توندی رەتیدەکەمەوە هەر حاڵەتێکی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە عێراق و هەرێمی كوردستان تۆمار کرابێت”.
وتیشی، ئەگەر ھەواڵێکی لەو جۆرە ھەبێت، جا تووشبوونێک تۆمارکرابێت یان بەشێوەیەکی تر، بە فەرمی رایدەگەیەنین و ئێمە پابەندین بە شەفافیەت لەگەڵ میدیاکان.
وتەبێژی تەندروستیی عێراق داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، لە کاتی رووماڵکردنی هەواڵەکاندا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و ئەگەر هەر تووشبوونێک یان پێشهاتێکی نوێ تۆمارکرا، ئەوا بە هەموو لایەکی رادەگەیەنن.
ئاوڵەی مەیمون چییە؟
نهخۆشی ئاوڵەی مەیمون، بۆ یەكەمجار لەساڵی 1958 لە دانیمارك دۆزرایەوە لەناو ئەو مەیمونانەی بۆ مەبەستی تاقیكردنەوەی پزیشكی بەكاردەهێنران، لەساڵی 1970 بۆ یەكەمجار تووشبوونی مرۆڤ بەو ڤایرۆسە لەوڵاتی كۆنگۆ لە ئەفریقا تۆماركرا.
ئهمساڵ بهشێك له وڵاتانى ئەفریقا، ئەمریکای باکوور و باشوور، ئەوروپا لەو وڵاتانەن کە ڤایرۆسەکەی تێدا تۆمارکراوە و زیاتر لە 500 کەس تەنیا لە ئەفریقا بەهۆیەوە گیانیان لهدهستداوه.
وەزارەتی تەندروستی چوار رێکار لەبەرامبەر ئاوڵەی مەیموون جێبەجێ دەکات
ئاوڵەی مەیمون
وەزارەتی تەندروستی گشتاندنی بڵاوكردەوە
لە کوردستان ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون دەكرێت
دەنگۆ هەبوو
كەركوك رەتیكردەوە تووشبووی ئاوڵەی مەیمونی هەبێت
داوا لە كوردستانيش دەكات
عێراق خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی "ئاوڵەی مەیمون" ئامادە دەكات
تەندروستى عێراق:
تائێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆمار نەکراوە
وەک کۆرۆنا دەبێت؟