تا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە تەواو دەبێت
هێشتا بە تانکەر ئاو لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت
+964
ژێوار خدر
تا پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە تەواو دەبێت، چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت.
بەپێی ئەوەی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە دوو ساڵی پێویستە تا کارەکانی تەواو دەبێت، ماوەی دوو مانگە و بە درێژایی وەرزی هاوینیش، وەک چارەسەری هەنووکەیی رۆژانە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بە تانکەر ئاو بەسەر ماڵەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دابەش دەکرێت.
قایمقامیەتی چەمچەماڵ دوێنێ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، رۆژانە زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر ئاو دابەش دەکەن لە رێگای تانکەرەوە و دەشڵێن، ”قەزای چەمچەماڵ رۆژانە پێویستی بە 60 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە، بەڵام ئێستا کەمتر لە 30 هەزار مەترسێجا رۆژانە دابین دەکرێت و بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت.”
بە وتەی رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دوای ئەوەی بانگەوازی بێ ئاویی چەمچەماڵییان بڵاوکردووەتەوە، کار کردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە خێراتر کراوە بەڵام پڕۆژەکە پێویستی بە دوو ساڵە بۆ تەواو بوونی، بۆیە کۆمپانیایەک رۆژانە بێ بەرامبەر زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر ئاو لە قەزاکە دابەش دەکات.
هەروەک لە راگەیاندراوەکەی قەزای چەمچەماڵدا هاتووە، زیاد جاندار، بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ دەڵێت، ”ئێمە قوفڵی ئاوی ئەو گەڕەکانەمان گرتووەتەوە کە بە تانکەر ئاویان پێدەدرێت، ئاوی ئەو گەڕەکانە بە گەڕەکەکانی دیکە دەدرێت و لەوانە بەشێک لە گەڕەکی مامۆستایان و دوو بەشی گەڕەکی ئاسوودە و گەڕەکی چەرموو سیتی لە ناحیەی شۆڕش و چەند گەڕەکێک لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند.”
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کارکردن تیایدا بەردەوامە
ئاوی گۆپتەپە
بڕیارە لە وادەی خۆی تەواو بکرێت
کار کردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بەردەوامە
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ
بۆرییەكانی گەیشتوون و ئێستاش كار لە خەزانەكانی دەكرێت
بە فەرمانی وەزارەتی شارەوانی
فەرمانگەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کرایەوە
وەزیری شارەوانی: