شەش مانگ بە وەکالەت

عەتا شەهید بارام بەڕێوەبەرە تازەکەی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەیە

964+
ئەحمەد مستەفا

عەمیدی پۆلیس، عەتا بارام سەمین، کە بە عەتای شەهید بارام ناوی دەهێنن، وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە لە جێگەی عەمیدی هاتوچۆ ئەنوەر قادر، بڕیاری دەستبەکاربوونی بۆ دەرکرا.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رۆژی 18.8.2024، واژۆی نووسراوەکەی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024، عەتا بارام، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ی وت، “وەزیری ناوخۆی بڕیاری گۆڕانکارییەکەی داوە و لەسەر میلاکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ میلاکی پۆلیسی هاتوچۆ و بۆ پایەی بەڕێوەبەری لە هاتوچۆی هەڵەبجە گواستراوەتەوە”.

وەزیر بۆ ماوەی شەش مانگ فەرمانەکەی بۆ بەڕێوەبەری نوێ، واژۆکردووە و لە نووسراوی دەستبەکاربوونیدا بە ژمارە 23507، ئاماژەی بەوەکردووە کە گۆڕانکارییەکە لەسەر داوای پارێزگای هەڵەبجە بووە، کە لە رۆژی 20.5.2024 ئاڕاستەیان کراوە.

عەتا بارام سەمین، کۆلێژی یاسا و رامیاری خوێندووە، هەروەها دەرچووی کۆلێژی پۆلیسە لەناو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئەرکدار بوو، جگە لەوەی پۆلیسی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەند ناوچەیەکی پێ دراوە، ماوەی رابردوو لەگەڵ هاتنەوەی پلەی ئەفسەران لە عەقیدەوە پلەی بۆ عەمیدە بەرزکرایەوە.

هەروەها، بەرێوەبەری پێشوو، ئەنوەر قادر لە پۆستەکەی بەخشرا و راژەکەی گوازرایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی و وەک بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دەستبەکاردەبێت.

یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا

یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا

یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا

یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا

هاتوچۆی هەڵەبجە: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی دواوەی پێوەنەب...

هاتوچۆی هەڵەبجە: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی دواوەی پێوەنەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە ...

هاتوچۆی هەڵەبجە چوونەناوەوەی ماتۆڕسکیلی بۆ نێو بیارە قەدەغە کرد