کەش و هەوا

ئەمڕۆش گەرمە و گەرمیان 48 پلەیە

+964

توانا نەقی

گەرماکەی چەند رۆژی رابردوو ئەمڕۆش بەردەوامە و پێشبینی ئەوە کراوە ئاسمان ساماڵە و هەندێک ناوچەش پەڵە هەورە، لە رووی پلەکانی گەرماشەوە نزیکە لە تۆمارەکانی دوێنێوە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ گەرم دەبێت، بۆ سبەینێش سێشەممە، گەرمتر دەبێت و دوو پلەیەک پلەکانی گەرما بەرزتر دەبەنەوە.

بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە بە 48 پلە و نزمترین حاجی ئۆمەرانە بە 30 پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ دوو شەممە 19.8.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 44
سلێمانی :43
دهۆک : 43
کەرکوک : 47
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 42
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 48