لە دیوانیە
کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە لە دیوانیە دراوسێکەى خۆى کوشتووە.
بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردووەتەوە کە مەفرەزەیەکی بەشی نەھێشتنی تاوانی دیوانیە توانیان تۆمەتبارێکی کوشتن دەستگیربکەن کە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.
بەپێى راگەیەنراوى وەزارەتەکە، تۆمەتبار بەچەکی کڵاشینکۆف لە دیوانیە دراوسێکەى خۆى کوشتووە.
تۆمەتبار بەپێى مادەى 406 لە یاساى سزادانى عێراق دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.