خه‌ڵكی تەلعوزێر و خانه‌سۆرن

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەست دا

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

964 زانیارى ئه‌وه‌ی پێگه‌یشت لەسەر رێگای قەزای شنگال بۆ تەلەعفه‌ر، رووداوێكی هاتوچۆ روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە، كاتێك په‌یه‌ندیمان به‌ بەڕێوەبەری کۆچ و کوچبەرانی دهۆک كرد، رووداوه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه‌ و وتیشی سەرجەم سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە ئێزدین و خەڵکی قەزای شنگالن.

رووداوه‌كه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.8.18 له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌وان بارهەڵگربووه‌، یه‌كێكیان له‌رێگاى رۆیشتنی بووه‌ بۆ ته‌له‌عفه‌ر و دووه‌میشیان له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ی بووه‌ له‌ ته‌له‌عفه‌ره‌وه‌ بۆ شنگال.

پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک بە 964ـی وت، دوو له‌و پێنج کەسه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گەنجن و خەڵکی تەلعوزێرن، دوانى دیكه‌ش ژنن له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌یان خەڵکی خانەسۆرن سەر بە قەزای شنگال.

وتیشی “شۆفێری بارهەڵگڕەکەش بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوه‌، پێنج ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ى پزیشکی دادی موسڵ کراون”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە دەستدا