هاتوچۆی هەولێر زانیاری به شۆفێران ده‌دات
رێگای هەولێر – خەبات به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه دادەخرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە داخستنی رێگای هەولێر بۆ قه‌زاى خەبات و ده‌ڵێت، داخستنه‌كه بەهۆی نۆژەنکردنەوەی رێگاكه‌یە.
كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاکە له رۆژى 3.7.2023 دەستیپێكرد، به‌ڵام چه‌ند جارێك كارى نۆژه‌نكردنه‌وه وه‌ستاوه و ئێستاش ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى هه‌ولێر له فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاویكرده‌وه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاكه بە درێژایی پێنج کیلۆمەتره و بە دوو قۆناغیش جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژەکە پێنج مانگ دەخایەنێت.
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لە ماوەی نۆژەنکردنەوەکە سایدی هاتن بۆ هەولێر، دەکرێت بە چوون و هاتن، بە فسفۆر و هێمای هاتوچۆ رێکبخرێت، بۆیە داواكاره شۆفێران هاوکاری تیمەکانیان بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه هاتوچۆى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، قۆناغی یەکەم نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه لە سایدی خەبات بۆ هەولێر لە نزیک کۆمپانیای رێگا ده‌ستپێده‌كات، تا بەرامبەر گومرگ بە درێژایی دوو کیلۆمەتر و نیو، قۆناغی دووەمیش لە سایدی هەولێر لە نزیك گومرگی هەولێر تا ده‌گاته کۆمپانیای رێگا.