لە کۆریاش قەدەغەیە

لە کڕینى بۆمبى فرمێسکڕێژدا عێراق پلەى یەکەمى گرتووە

+964
میدیا گۆران

عێراق یەکەم وڵاتە کە زۆرترین بۆمبی فرمێسکڕێژی لە کۆریای باشوەرە هاوردەکردووە و کۆریاش وەک وەڵاتى بەرهەمهێنیش 25 ساڵە بەکارهێنانى بۆمبەکەى لەناوخۆ قەدەغە کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی یونهابى کۆریاى باشور کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە، عێراق لە پلەی یەکەمدایە بۆ هاوردەکردنی بۆمبی فرمێسکڕێژ لە کۆریاوە کە تا ئێستا یەک ملیۆن و 210 هەزار بۆمبی هاوردە کردووە.

کۆریای باشور ساڵانە 4.7 ملیۆن بۆمبی فرمێسکڕێژ بۆ 25 وڵات دەنێرێت، عێراق لە پلەی یەکەمدایە بە زۆری هاوردەکردنی، بەشێوەیەک ساڵی پار 732 هەزار بۆبمی کڕیوە و لە دەستپێکی ئەمساڵەوەش تا ئێستا 478 هەزار بۆمبی کڕیوە.

لە ریزبەندی دووەمدا ئیندۆنیسیا دێت کە 649 هەزار بۆمبی کڕیوە.

فرۆشتنى ئەو ملیۆنان بۆمبە لەلایەن کۆریاى باشوورەوە لە کاتێکدایە، لە ساڵی 1999 وە بەکارهێنانی بۆمبی فرمێسکڕێژ لە کۆریای باشوور و بەتایبەت لەکاتی گردبوونەوە و خۆپێشاندانەکاندا قەدەغەکراوە.

ئاگادارى بۆمبه‌ ته‌وقیتكراوه‌كانى سیده‌كان بن

ئاگادارى بۆمبه‌ ته‌وقیتكراوه‌كانى سیده‌كان بن