هۆشدارییەک بۆ ئەوانەی لە کانیماران ماست دەکڕن
964+
ژێوار خدر – راپه‌ڕین
لیژنه‌یه‌كی چاودێریی ماستفرۆشانی گوندی كانیماران به‌سه‌ركرده‌وه، كه به‌شێكیان غه‌رامه‌كران و به‌شێكیشیان سزادران، كه‌مترینیشیان ده‌ستخۆشییان لێكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌یه‌كی هاوبەشی نێوان تیمەکانی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید حسێن بەستەستێنی، نوێنەری ئابووری ئاسایشی حاجیاوا و بنکەی پۆلیسی حاجیاوا، ماستفرۆشانی گوندی کانیمارانیان به‌سه‌ركرده‌وه.
لە ئەنجامی پشكنینی لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌دا، بەشێک له ماستفرۆشه‌كان غه‌رامه‌كران و به‌شێكیشیان ئاگادار کرانەوە، چه‌ند دانه‌یه‌كشیان ده‌ستخۆشیان لێكرا.
تەها محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین، بۆ تۆڕی 964 وتی: لە درێژەی ئەو هەڵمەتە 15 رۆژییەی کە دەستمانپێیکردووە، لە ژێر ناونیشانی پاراستنی هاوڵاتی لە خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست، ئەمڕۆ لیژنه‌كه‌مان ماستفرۆشەکانی سنووری کانیمارانیان بەسەرکردەوە، و لە ئەنجامیشدا بەشێک لە دوکانداره‌كان غەرامەکران، چونكه ماستەکانیان خراپ بوو، مەرجەکانی پاکوخاوێنییان جێبەجێ نەکردبوو، کۆمەڵێکی دیكه‌شیان ئاگادارکرانەوە، هه‌روه‌ها هه‌ندێكیان دەستخۆشییان لێ‌کرا.
گوندی کانیماران کەوتووه‌تە سەر رێگه‌یەکی سەرەکی، کە ئیدارەی راپەڕین بە شارەکانی سلێمانی و هەولێر دەبەستێتەوە، له گونده‌كه و له‌سه‌ر رێگه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌كی زۆری ماستفرۆش هه‌ن و خه‌ڵكێكی زۆر رۆژانه ماست له‌وێ ده‌كڕن.