"بە ئەنقەست سووتاندویانە"
سێ کەس لەسەر سوتاندنی چیای گۆیژە دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بەتۆمەتی سوتاندنی چیای گۆیژە دەستگیر کرد و رایگەیاند، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18.8.2024، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش، توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لە شەوی 30.7.2024 بکەری سوتاندنی درەخت و پۆش و پاوان و تێکدانی بەشێک لە ژینگە و سروشتی جوانی چیای گۆیژە بوون.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی وت، ئەم سێ کەسە “بە دەسەتی ئەنقەست” ئەو کارەیان ئەنجامداوە و هاوڵاتی کوردن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی 342 لە یاسای سزادان راگیراون و رووبەڕوی یاسا کرانەوە.
پێشتریش دەستگیرکردنی دوو کەس بە هەمان تۆمەت راگەیەندرا.
رۆژی 30.7.2024 نزیکەی کاتژمێر سێی بەیانی ئاگر لە شاخی گۆیژە کەوتەوە و هەمان رۆژ کاتژمێر چوار ئاگر لە شاخی ئەزمەر کەوتەوە و رۆژی چوارشەممە کاتژمێر دووی پاش نیوەرۆ ئاگر لە شاخی هەروتە کەوتەوە.