بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی شار

ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات

964+

شۆڕش قادری

هەڵمەتی ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بەردەوامە و پلان هەیە تا کۆتایى ئەمساڵ رێژەى دارى چێنراو بگاتە نیو ملیۆن و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات، کە چەند ساڵێکە کاری لەو جۆرە نەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر لە نوێترین راگەیەندراویدا دەڵێت، “هەڵمەتێکی گەورەی کارکردنمان لە سنووری بەشەکانی یەک تا شەش راگەیاند، لە پێناو پاراستنی سەوزایی شارەکەمان”.

“تەواوی تیمەکانمان بە هەردوو کاتی جیاوازی بەیانیان و ئێواران کاردەکەن لە تەواوی سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەمان کە هەر شەش سنووری شارەوانیی هەولێر دەگرێتەوە”، بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر وادەڵێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ” لە هەڵمەتەکەدا زیاتر لە 365 پارک و باخچە، 110 دوورگەی ناوەندی و 50 نافوورە، کاری رێکخستن و خاوێنکردنەوە و جوانکاری و کارپێکردنەوەی نافوورەکان و رووناککردنەوەی پارکەکان دەیانگرێتەوە”.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانج لە هەڵمەتەکەدا پاراستنی سەوزایی و بەرەوپێشبردنی رێژەی سەوزایی شاری هەولێرە.

پێشتر رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بە 964ـى وتووە، پلانى ئەمساڵ لە 14ـى 3 دەستیپێکردووە و تا کۆتایى ساڵ 100 هەزار دار دەچێنین”.

بەچاندنى 100 هەزار دار تا کۆتایى ئەمساڵ، دەبێت بە یەکەم ساڵ کە 100 هەزار دار لە هەولێر بچێنرێت و لە 2019ـەوە ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەم بەیانییە بە چالاکی...

تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەم بەیانییە بە چالاکییەکی زۆر دەستیان پێکرد