لەسەر کوژرانى پێشمەرگەیەکى کۆماندۆ

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ پێشمەرگەیەکى کۆماندۆ دەرچوو

964+

محەمەد عەلی ــ ڕاپەڕین

دواى ئەوەى شەوى رابردوو تەرمێک گەیەنرایە نەخۆشخانەى گشتیى رانیە، دەرکەوت تەرمى پێشمەرگەیەکى کۆماندۆیە و بە گولـلە کوژراوە، وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین دەڵێت، لەلایەن پێشمەرگەیەکى دیکەى کۆماندۆوە کوژراوە و لە کاتى پاککردنەوەى چەک گولـلەى لەدەست دەرچووە.

رابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە 964ـی وت، ئەو تەرمەى شەوى رابردوو گەیەنرایە نەخۆشخانەى گشتیى رانیە، پێشمەرگەیەکى کۆماندۆى دانیشتووى قەزاى ئاکرێ بووە، کە بەهۆى بەرکەوتنى گولـلە گیانى لەدەست داوە.

پێشمەرگەکە لە دایکبووى 1988ـە و خێزاندارە

وەک ئەوەى پۆلیسى راپەڕین باسى دەکات، بە وتەی ئەوکەسانەی تەرمەکەیان هێناوەتە نەخوشخانە، رایانگەیاندووە لە لایەن کەسێکەوە بەناوی (م . س . ن) کە پیشەی پێشمەرگەی کۆماندۆ بووە و لە کاتی پاککردنەوەی چەک، گولـلەى لەدەست دەرچووە و بەو پێشمەرگەیە کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین ئاشکراشى کرد، پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و دادوەر بڕیاریداوە بە وەرگرتنی وتەی داواکارانی مافی کەسی و وەرگرتنی وتەی شایەتی رووداوەکە، بە پێى مادەى 411 لە یاسایى سزادانى عێراقى فەرمانى دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەک...

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەکەى سلێمانى دەستگیرکرا