بە زوویی کوژێندرایەوە
لە دهۆک ئاگر لە نەخۆشخانەی وان گلۆبەل کەوتەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە دهۆک ئاگر لە ژوورێکی قاتی سەرەوەی نەخۆشخانەی وان گلۆبەل کەوتەوە و هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە کوژێندرایەوە کرا.
بێوار عەبدوڵعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “بەهۆی ئاگرەکەوە تەنیا ژوورێکی قاتی چوارەم سووتاوە، زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لە دەرمانەکانی ئەو ژوورە سووتاون”.
وتیشی، “تائێستا هوکاری ئاگرەکە نازانرێت و لێکوڵینەوەی لێدەکرێت”
“هەر بەهۆی ئاگرەکە، ژمارەیەک کەس تەنگە نەفەس بوون، بەڵام هیچ کەس رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە”، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک وای وت.
راستکردنەوە و نوێکردنەوە کاتژمێر 8:17 خولەک
بێوار عەبدولعەزیز، لە بارەى لێدوانى یەکەمى راستکردنەوەى کرد و بە 964ـى وت،”ئاگرەکە لە نهۆمى دووەم بووە و ژوورى موختەبەر سووتاوە، لە قاتى چوارەمیش نەخۆش و ستافى نەخۆشخانە رزگارکراون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری
رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لە فەللوجە
13 كەس گیانیان لەدەست دا و 5یش بریندار بوون
لیژنە پێکهێنرا
هەڵەبجە ئاگربڕ بۆ ناوچە مەترسیدارەکان دروست دەکات
نیوەیان ماڵ بوون سووتاون
ئەم مانگە هەشت رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زاخۆ روویانداوە
لە تانکییەکى قیر و ئیزوگامدا گیانیان لەدەستدا
تەرمى کرێکارەکان گەیشتنە پزیشکى دادى هەولێر
هۆكار و ئاماژە پێشوەختەكان بزانە
بۆچی پاتری ئۆتۆمبێلی هایبرید دەتەقێتەوە؟
بەرگری شارستانی: زیانی گیانی نەبوو
چوار کابینەی ئاوارەکان لە کەمپی قادیا سووتان
بەشێک لە ماڵەکان چۆڵ کراون و کارەبای گەڕەکەکەش بڕاوە