پۆلیس په‌ڕاوى بۆ كردووه‌ته‌وه
كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان له رووبار‌ى خابوور خنكا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
کچێکی تەمەن 17 ساڵان لە ئاوى روباری خابوردا خنکا و كه‌سوكاره‌كه‌شی ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى زاخۆ كراوه.
رووداوه‌كه، کاتژمێر 12:30 نیوەرۆی ئەمرۆ 16.8.2024 لە گوندی سپیندارۆک سەر بە قەزای باتیفا روویداوه، دوای ئەوەی خێزانێک بۆ گەشت و خۆ فێنککردنەوە چوونەتە سەر ئه‌م رووباره، لە ناکاو کچی خێزانەکە بەناوی (د.ع.ع) لە ناو روباری خابوركه‌دا دەخنکێت.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وت، تەرمی کچەکە ئێستا لە پزیشکی دادی زاخۆیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 336 لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ روداوەکە كراوه‌ته‌وه.
وتیشی “لەو شوێنەی کچەکە خنکاوە مەلەکردن تیایدا قەدەغە بووە، بۆیە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەین”.
بەپێی ئاماری بەرگری شارستانی زاخۆ، ئه‌مساڵ ئەمە 12ـەیەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، تاوەکو ئێستاش تەرمی منداڵێک کە چوار مانگە خنکاوە نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن