پێویستیان به ئامێری دیكه ههیه
سلێمانى سیستمى كۆد بۆ وهرگرتنى مۆڵهتى شۆفێری پهیڕهو دهكات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
رۆژانە ژمارهیهکی زۆر هاوڵاتى سەردانی بەشی مۆڵەت لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دهكهن، بەڵام بەهۆی لۆدی زۆر لەسەر ئەو بەشە هاوڵاتیان دەبێت چەند رۆژێک بوەستن تا کۆدی سەردانیکردنیان بەردەکەوێت.
کاتێک هاوڵاتیەک دەیەوێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکات، پێویستە رۆژێک پێش سەردانەکەی کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە سەردانی ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی بکات بۆ وەرگرتنی کۆدی سەردان، بەڵام بەهۆی بونی لۆدی زۆر لەسەر ئەو بەشە لەماوەی 20 خولەکدا ئەو لینکە دادەخرێت و سەرجەم کۆدەکان وەردەگیرێت.
لەبارەی ئەو لۆدە زۆرەوه، مقەدەم بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، سیستمی مۆڵەتی شۆفێری کاتێک گۆڕانکاری بەسەردادێت کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی ئەو هاوڵاتیە.
وتیشی “رۆژانە نزیکەی 750 کەس سەردانی هاتوچۆی سلێمانی دەکات تەنیا بۆ بەشی مۆڵەت، بەڵام ئێستا بەو ئامێرانەی لەبەردەستدایە توانای رایکردنی مامەڵەی نزیکەی 450 هاوڵاتی هەیە”.
ئاماژهى بهوهشكرد، هەندێکجار لەو ژمارهیه زیاتریش مامهڵهیان بۆ جێبهجێ دەکەن و کارمەندەکانیشیان دوای کاتژمێر 3:00 دەگەڕێنەوە ماڵەوە.
ئەوەی خستەڕوو، لە هەوڵدان لە داهاتودا بتوانن ژمارەی ئامێرەکانیان زیاد بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە رۆژێکدا مامەڵەی زیاتر لە 600 کەس رایی بکرێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن