نزیكه‌ى 20 كاتژمێره داربه‌ڕووه‌كان ده‌سوتێن
ئاگره‌كه‌ى چیاى ئاكرێ دواى كۆنتڕۆڵكردن سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نزیكه‌ى 20 كاتژمێره، چیاى سه‌رێ سادا له ئاكرێ به‌هۆى ئاگرێكی گه‌وره‌وه ده‌سوتێتێت و به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، چه‌ند جارێك كۆنتڕۆڵ كراوه و سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
چیایه‌كه، كه‌وتووه نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ى بجیل و دینارته به‌قسه‌ى به‌رگرى شارستانى، ئه‌و زنجیره چیایه‌ى ئاگره‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه به سه‌دان دۆنم ده‌بێت.
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ به 964ـى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه چه‌ند جارێك ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه به‌ڵام دووباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و ئێستاش تیمه‌كانیان خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ین.
وتیشی “جارێ زیانه‌كانى نازاندرێت به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆرى دار به‌ڕوو و پووش و په‌ڵاش سووتاون”.
له‌باره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه به‌ڵام رێكارى یاسایی ده‌گرنه به‌ر بۆئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك هۆكار بووبێت بیده‌نه دادگا.
جگه له تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ، بجیل و دینارته، تیمه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه و ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتیانى خۆبه‌خشیش سه‌رقاڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن.