400 ماڵن

پاڵاوگە نایاساییەکان هاوڵاتیانی گوندی ناوگردانی بێزار و نیگەران کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بونی ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی لە سنوری گوندی ناو گردان گرفتی بۆ دانیشتوانی گوندەکە دروستکردوە و بەهۆی بۆنەکانیانەوە هاوڵاتیان ناتوانن بخەون لە ماڵەکانیاندا.

کاروان کەریم دانیشتوی گوندی ناوگردان و ژینگەپارێز بە 964 وت، بەهۆی بونی ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی لە سنوری گوندی ناوگردان ژینگەی ناوچەکە تێکچوە، هەریەکە لە ئاو و هەوا و خاکەکەی دوچاری پیسبوون بوەتەوە.

باسی لەوەکرد، ئەوان دانیشتوی ئەو گوندەن و بەریەک کەوتنی راستەوخۆیان لەگەل ئەو گرفتانە هەیە، تا ئێستاش لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە هەوڵێکی جدی نەدراوە بۆ چارەسەری ئەو کێشانە.

ئەوەشی خستەروو، دوای نوێژی بەیانی نەیتوانیوە بخەوێتەوە لەبەر بۆن، ماڵیان وەک ئەوە وایە لەناو کارگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوتدا بێت، هۆکاری ئاوەدان نەبونەوەی گوندەکەشیان دەگەرێتەوە بۆ نەهاتنی خەڵک بۆ ئەو ناوچەیە.

محەمەد تۆفیق ئەنجومەنی گوندی ناوگردان بە 964 وت، ئەو پاڵاوگانە تەنیا زەرەری بۆ ئەو گوندە هەیە و هیچکام لە گەنجەکانی ئەو سنورە لەو پاڵاوگانە کار ناکەن، بەیانیان هاوڵاتیان بەهۆی بۆن و دوکەڵیانەوە بێزار بون.

گوندی ناوگردان نزیکەی 400 ماڵی تێدایە و لە ماوەی رابردودا کەوتوەتە ناو سنوری ماستەپلانی شاری سلێمانیەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن