2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و دەیانیش بریندارن
زیاره‌تكارانى ئێرانى له دیوانییه تووشی رووداوێكی سه‌ختى هاتوچۆ بوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مانگی سوری ئێرانی ده‌ڵێت له رووداوێكی هاتوچۆدا كه ئه‌م به‌یانییه روویداوه دوو كه‌س گیامیان له‌ده‌ستداوه و دەیان كه‌سیش بریندار بوونه.
رووداوه‌كه له پارێزگاى دیوانییه‌ى باشوورى عێراق روویداوه.
مانگی سوری ئێرانی كه له عێراق جێگیره به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ زیاره‌تكارانی ئێرانی به میدیاكانى عێراقی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی پێكدادانی پاسێك كه زیاره‌تكارانی هه‌ڵگری ئێرانی هه‌ڵگرتبوو له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی نه‌وتهه‌ڵگردا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دەیانی دیكه‌ش برینداربون.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه یه‌كێكیان شۆفێری پاسه‌كه‌یه، كه هاوڵاتییه‌كی عێراقیه و دووه‌میشیان زیاره‌تكا‌رێكی ئێرانییه.
بقسەی میدیا عێراقییەکان ژمارەی بریندارەکان 60 كه‌سن بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.
برینداره‌كان هه‌مویان زیاره‌تكارانى ئێرانین، له رێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنوری شه‌لامچه تا بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان توشی ئه‌و روداوه بون.