لە بەغدا
نزیكەی 100 هەزار كتێبی خوێندنی 2024 دەستی بەسەردا گیرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەزگای ئاسایشی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر نزیكەی 100 هەزار كتێبی قوتابخانەدا گرتووە، كە لە یەكێك لە كۆگاكانی بازاڕی شەعب لە رۆژهەڵاتی بەغدا بووە، ئەوەی سەیرە كتێبەكان چاپی 2024 بوون.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرای كرد، مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی توانیان دەست بەسەر چوار كۆگادا بگرن، كە نزیكەی 100 هەزار كتێبی خوێندنی تێیدا بووە و چاپی 2024 بوون، كە پێچەوانەی رێنماییەكان لە وەزارەتی پەروەردەوە دزەی پێكراوە و لە “سوق ئەلشەعب” لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئەمبار كرابوون.
سەرچاوەكە دەڵێت، ئۆپەراسیۆنەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دوای دەستكەوتنی زانیاریی هەواڵگری ئەنجام دراوە، كۆنووسێكی فەرمییش لە بارەی کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەكان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو بارەیەوە.