له سنوورى راپه‌ڕین
داوا ده‌كرێت داموده‌زگاكانى حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێندرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، داوا ده‌كرێت فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كار نه‌هێنرێت و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش داواكاره حكومه‌ت رێگرى له‌م كاره بكات.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له 20.10.2024 به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمیسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو كردووه و ناوى كاندید و ژماره‌ى كاندیده‌كانیشی ئاشكرا كردووه.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و ئاشكرا له‌سنووره‌كه‌ى كاندیده‌كان فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت بۆ بانگه‌شه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.
وتیشی “له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتى ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه له رابردوو بیندراوه و ئێستاش به‌ئاشكرا ده‌بیندرێت و كاتى ئه‌وه هاتووه رێگرى لێبكرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كاندیده‌كان له‌جیاتى ئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ بچنه ناو خه‌ڵك له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ته‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى یاسا‌و پاشه‌كشه‌كردنى دیموكراسییه.
به پێویستیشی ده‌زانێت كه حكومه‌تى هه‌رێم به بڕیارێك رێگرى له‌و كاره بكات، چونكه “داموده‌زگاكان گشتین و موڵكی تاكه‌كه‌س و كاندیده‌كان نین و رێزگرتن و پاراستنیان ئەرکی هەموولایەکە بێ جیاوازی”.