هه‌ولێر پشت به یاریزانێكی ئۆگه‌ندی ده‌به‌ستێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئۆگه‌ندی ئیمانوئێل ئوکوێ واژوو كرد، نیازیان هه‌یه یاریزانێكی دیكه‌ش بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
یانه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌م، له په‌یجی فه‌رمیی خۆیان له فه‌یسبووك واژووكردنی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیمانوئێل ئوکوێی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆگه‌ندا بڵاوكرده‌وه.
یانه‌كه ده‌ڵێت، ئوکوێ لە دایکبووی ساڵی 1992ـی وڵاتی ئۆگەندایە، لە هێڵی هێرشبردن یاریی دەکات، گرێبه‌سته‌كه‌شی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت.
ئۆكوێ پێشتر یاریی بۆ هەریەك لە یانەکانی (ناکیفیبۆی فیلای ئۆگەندی، نەجم ئهلساحلی تونسی، یانز ئەفریکانزی تەنزانی، سیمبای تەنزانی، سۆندریسکی دانیمارکی، ئیتیحاد ئەسکەندەری میسری و زەوڕای عێراقی) کردووە.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا یاریزانێكی دیكه‌ی پیشه‌گه‌ر بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
یانه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانی ئوردنی “زه‌ید جه‌مال ئهبوعابد” واژوو كرد.
هه‌ولێر هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دوو به‌رگریكاری به‌ڕازیلی و یاریزانێكی دیكه‌ی تونسی واژوو كردووه.
یانه‌ی هه‌ولێر له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو كه‌مپێكی مه‌شقی له توركیا ئه‌نجام دا، به مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق، كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه له یاریگه‌ی خۆیدا یاریی ده‌كات.