هەموویان زانستین

چوار بەشی نوێ لە زانکۆی ئاکرێ دەکرێتەوە

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ یەکەمجار چوار بەشی نوێ لە زانکۆی ئاکرێ دەکرێنەوە و زانکۆکەش دەڵێت، دوای رەزامەندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کوردستان، توانیمان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 چوار بەشی زانستی نوێ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس زیاد بکەین.

زانکۆی ئاکرێ ساڵانە بەشێوەیەکی گشتی توانای وەرگرتنی دوو هەزار خوێندکاری هەیە، بەو رێژەیە خوێندکارەکان لە بەشە زانستییەکان وەردەگیرێن.

دکتۆر رەشاد کەمال، راگری کۆلیژی ئاکرێ بە 964ـی وت، بە پێویستمان زانی بۆ ئەمساڵی خوێندن چوار بەشی زانستی نوێ لە زانکۆکەمان بکەینەوە کە پێکهاتوون لە هەر لە یەک لە بەشەکانی: “پەرستاری، ژمێریاری، زیرەکی دەستکردIT و بەشی بەڕێوەبردنی پرۆژە.” ئێمە.

وتیشی، ئەم بەشە نوێیانە گرنگن و پێداویستییەکانی بازاڕ پڕ دەکەنەوە بەتایبەتیش بەشی “بەشی ژیری دەستکرد” بۆ بابەتە تەکنەلۆژییەکان یەکێکە لە بەشە گرنگەکان.
ساڵانە ئەوەی لە توانای ئێمەدا بێت بەشە گرنگەکان زیاد دەکەین.

“زانکۆی ئاکرێ ئەمساڵ لە 24 بەشی زانستی بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس پێکدێت و ساڵانەش بەپێی توانا هەوڵ دەدەین بەشی زیاتر بۆ زانکۆکەمان بکەینەوە.“ رەشاد کەمال وای وت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەگوازر...

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەگوازرێتەوە