ئێران

شەش کەس کە دوانیان کوردن لە سێدارە دران

+964

توانا نەقی

چوار بەندکراو کە یەکێکیان کوردە و بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و کوشتن گیرابوون ئەمڕۆ سزای لە سێدارەدانیان لە ئێران بەسەردا جێبەجێ کرا لە هەمانکاتدا دوو بەندکراوی دیکە کە یەکێکیان کوردە لە سێدارەدران..

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو چوار بەندکراوە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و یەکێکیشیان کە کوردە بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی خۆی گیرابوو لە سێدارە دران لە گرتوخانەی قزڵحسار لە کەرەج.

هەروەها دوو بەندکراوەکەی دیکە  بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، لە گرتووخانەی ناوەندیی سەبزەواری سەر بە پارێزگای خوراسانی رەزەوی.

دەشڵێت، رۆژی دووشەممە 12ـەی ئەم مانگە سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە و بەندکراوەکانی دیکە جگە لەو کەسەی کە کوردە بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە سێدارەدراون.

رێکخراوەکە ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە سێدارە دراون بە ناوەکانی، ناسر شەریفی، سەعید نیازی، بێهرووز وەفایی و هاوڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان هەروەها رەزا زەردکووهی، موسا ڕەزا ئیبراهیمی.

سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی 20 بەندکراو جێبەجێ کرا