بەرزییەكەی سێ هەزار پێیە

بەرزترین باڵەخانەی جیهان درووست دەکرێت

+964

بڵند عەلی

لە کۆتایی مانگی 5ـی ئەمساڵدا کۆمپانیای Skidmore,  Owings و کۆمپانیای Merrill(SOM) کە دوو گەورە کۆمپانیای  بواری تەلارسازی و ئەندازیارین، کە لەپشت درووستکردنی بەشێکی زۆر لە بینا گەورەکانی جیهانەوەن، پرۆژەیەکیان راگەیاند بۆ درووستکردنی بینایەک لە مانهاتنی ئەمریکا.

باڵەخانەکە دەبێتە بەرزترین بینا لە جیهاندا و بەرزی بورجی خەلیفە تێدەپەڕێنێت وسیستەمی بەرزی  بیناکە دەبێتە  کۆگایەک بۆ خەزن کردنی وزەی کارەبا.

ئەم پرۆژەیە ناوی SOM and Energy Vault’s superstructure tower

کە لەتوانایدا هەیە  300 بۆ هەزار مەتر ئەو بلۆکانەبەرز بکاتەوەکە کارەبا بەرهەم دەهێنن  واتا  985 بۆ 3300 پێ، کە دەکاتە پێنج هەزار پێ زیاتر لە بەرزی بورجی خەلیفە

کۆمپانیای som  هەڵبەتا یەکێک بووە لەو کۆمپانیا سەرەکیانەی کەلەپشت بەشێک لە دروستکردنی گەورەترین بیناکانە لە جیهاندا وەک   One World Trade Center, لە نیۆرک و Chicago’s Willis Tower کە پێشتر بە تاوەری سێرز ناسراوە، وەهەروەها بورجی خەلیفە کە بەرزترین تاوەرە لە جیهاندا و بەرزییەکەی بە 2700 پێ دەسنیشانکراوە کە دەکاتە 828 مەتر

وەک دەزانین لەم ساڵانەی دوایدا سێکتەری بیناسازی بە 40% بەرپرسیارە لە بڵاو کردنەوەی گازی گەرمخانەیی لە جیهاندا، دروستکردنی ئەم شێوازە نوێیەی خەزن کردن و بنیاتنانی وزەی کارەبا بەدورمان دەکات لەو گازە ناسروشتی و پاشماوە کاربۆنیانەی کە لەسێکتەری بیناسازی و  تۆڕەکانی  وزەی کارەبا دروست دەبن.

"شوقەکانی کوردستان تایبەتمەندی بوومەلەرزەیان نییە"