پارێزگاری نوێی كەركوك دەستبەكار بوو
ئەحمەد كەركوكی بۆ 964: دەبێت حكومڕانییەك بكەین باس بكرێت
964+
كاروان ساڵحی- كەركوك
پارێزگاری نوێ كەركوك لە دادگای كەركوك سوێندی یاسای خوارد و پاشان گەڕایەوە دیوانی پارێزگای كەركوك و دەست بەكاربوو.
دوای حەوت ساڵ لە دەسەڵاتەكەی راكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت و 8 مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای شارەكە، ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 رێبوار تەها وەك پارێزگاری نوێی كەركوك دەست بەكاربوو.
دوای دەستبەكاریونی وەك پارێزگار رێبوار تەها لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی، “دەبێت دەستلەناودەست كاربكەین بۆ پێكەوەژیان و ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و جوانكاری بۆ شارەكە”.
ئەحمەد كەركوكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە 964ـی وت، ئەمڕۆ رۆژێكی تایبەتە بۆ ئێمەی كەركوكی و ئەزمونێكی نوێیە لەم شارەدا، پێشانی هەموو خەڵكی بدەین كە لە كەركوك، كە شارێكی فرەنەتەوە و فرەئایینە، هەمیشە بڕوامان بە ئاشتی و پێكەوەژیان هەبووە، پشت بەخوا دەبێت حكومڕانییەك بكەین كە باس بكرێت.
وتیشی، “پەیاممان بۆ ئەو لایەنانەی ناڕەزایەتی و سكاڵایان هەیە، كە ئیتر كات نەماوە و كەركوكییەكانیش نەكەین بە قوربانی و لە ئەمڕۆوە بە سیاسەتێكی تازە كەركوك بەڕێوەببەین، با ئەسپی خۆمانیش تاو بدەین، با بزانین كێ سەركەوتووە و با دەستخۆشی لێ بكەین”.
ئەمڕۆ دوای حەوت ساڵ، پارێزگارێكی كورد پۆستی پارێزگاری كەركوكی وەرگرت و دەستبەكار بوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
کەرکوک
244 ملیار دیناریان لە بەغدا گیری خواردووە
جوتیارانی کەرکوک لە بەردەم سایلۆ گردبوونەوە
فهرماندهیی پۆلیسی كهركوک
هیچ دهستگیركراوێک له نهخۆشخانهی كهركوک راینهكردووه
سنووری ناحیەی شوان
جوتیاران و هاوڵاتیانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی رابردوو قەرەبوو دەکرێنەوە
لە کەرکوک
بەتۆمەتی دەستدرێژی کردن بۆ سەر مێردمنداڵێکی کچ سێ کەس دەستگیر کران
بەبۆنەی نیوەی شەعبان