15 هەزار و 432 زەویی کارت لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

+964

شۆڕش قادری

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی یەکەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد، 15 هەزار و 432 کارتی دیکە وێنەی تۆماریان بۆ دەردەکرێت؛ پێشتریش 55 هەزار و 695 پارچە زەوی وێنەی تۆماریان بۆ دەرکراوە.

بە قسەی ئومێد خۆشناو، “تا ئێستا 71 هەزار 127 کارت لە کۆی ئەو 96 هەزار کارتە وێنەی تۆماریان بۆ دەرکراوە، تەنیا 25 هەزار کارت دەمێنێتەوە، کە بەزووترین کات کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێک کە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەو ناوچە و گەڕەكانەی وێنەی تۆماریان بۆ دەردەكرێت، بریتین لە کەرتی گوڵان لە سنووری بنەسڵاوە، کەرتی 105 پیرداود لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی شەمامک، گەڕەکی دیلان، راستی، کۆمەڵگەی ژین لە سنووری شارەوانیی بەحرکە، باغەمرە شەهاب، بەشی 15 گردەڕەشە ئەسعەد، کارتەکانی کەرتی 95 ی کەسنەزان، کارتەکانی گەڕەکی پێشمەرگە لە سنووری بەحرکە، هەروەها کارتەکانی گەڕەکی کۆمەڵگەی ئیداری لە سنووری شارەوانیی خەبات، لەگەڵ ئەو کارتانەی لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە وێنەی تۆماریان ئامادە دەبێت، وەك کەرتی 42ـی کانی قرژاڵە، گەڕەکی ژینی دارەتوو.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە دوایین ئەو زەوییانەی لە کارتەوە کراون بە سەنەد، ئەمانە بوون:
4 هەزار و 332 کارت لە گوندی کۆری
هەزار و 800 کارت لە گەڕەسۆری نوێ لە ناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب
هەزار و 100 کارت لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە
600 کارت لە قەرەچناگە لەناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب
590 کارت لە عەرەبکەندی
220 کارت لە کەرتی 92 ی شاوێس

ئایا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە سوودمەندیی دادەنر...

ئایا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە سوودمەندیی دادەنرێت؟