لە ئێران

گوێرەكەیەک بە 8 قاچ و دەستەوە لەدایک بوو

  964+
شۆڕش قادری

لە شاری کاشمەری ئێران گوێرەكەیەك (گۆلك) لەدایک بوو، كە 8 قاچ و دەستی هەیە.

سەعید خانزادە سەرۆکی ناوەندی ڤێتەرنەریی کاشمەر لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی راگەیاندووە، لە گوندی محەمەدییەی شاری کاشمەر و لە حاڵەتێکی دەگمەندا، گۆلكێك بە مردوویی لەدایک بووە، کە 8 قاچ و دەستی هەیە.

دەشڵێت، کۆرپەلەی گۆلکەکە ئەندامی جوڵاوی زیادەی گۆلکێكی دیکەی هەبووە، بەڵام نەبووە بە دووانە، کە لە هەندێک لە سەرچاوە زانستییەکان بە دیاردەی کۆرپەلەی جاڵجاڵۆکە ناسراوە.

“زۆربەی ئەو ئاژەڵانەی بەم شێوەیە لەدایک دەبن، یا بە مردوویی لەدایک دەبن، یان چەند رۆژ دوای لەدایکبوون، مردار دەبنەوە”، سەرۆکی ناوەندی ڤێتەرنەریی کاشمەر وای وت.

"کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بدەن بە روبعێک نایکەم بە کەباب"