لە سۆران

چەند پڕۆژەیەك بۆ گەڕەكی برادۆست جێبەجێ دەكرێن

964+

شۆڕش قادری

بڕیار درا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی گەڕەکی برادۆستی سۆران جێبەجێ بکرێت کە گوژمەکەی یەک ملیار و  898 ملیۆن و 108 هەزار و 100 دیناره.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەریی بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی ئیدارەكە، سەردانی گەڕەکی برادۆستیان کردووە.

ئاماژە بەوەش كراوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستپێکردنی پڕۆژەکانی دانانی تۆڕی ئاوی  خواردنەوە و ئاوەڕۆ و دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی بە دانیشتووانی گەڕەکی برادۆست راگەیاند،  كە تەواوی پڕۆژەکانی گەڕەکی برادۆست یەک ملیار و  898 ملیۆن و 108 هەزار و 100 دیناری بۆ دابینكراوە و لە لایەن كۆمپانیای كەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێن.

“هەڵگورد شێخ نەجیب بە دانیشتووانی گەڕەکی برادۆستی وت، بۆ ئەوەی گەڕەکێکی جوان دروست بکەین هاوکارمان بن، بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانیش داوامان لە بەڵێندەرەکان کردووە کەوا هەر پڕۆژەیەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکرد، تا تەواو نەکرێت، نابێت کارەکانی بوەستێنرێت”، راگەیاندراوەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وای نووسیوە.

ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاوی سۆران دوا دەکەوێت

ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاوی سۆران دوا دەکەوێت