خرایەوە خزمەتی چارەخوازانی نەخۆشخانەکە
قاوشی هیماتۆلۆجی خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا نۆژەن کرایەوە
964+
ژێوار خدر
لە نەخۆشخانەی هیوا قاوشی هیماتۆلۆجی خوێن نۆژەن کرایەوە و لە ئەمڕۆوە بەڕووی تووشبوانی شێرپەنجەدا کراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بە کردنەوەی ئەم بەشە گرفتی شوێنی مانەوە بە تەواوی چارەسەر دەبێت کە پێشتر هەبوو، چونکە قاوشەکە توانای وەرگرتنی 28 نەخۆشی هەیە.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، ئەو بەشە سیستمێکی خزمەتگوزاری تیدا دانراوە کە ریگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی هەوکردن کە پێشتر یەکێک بووە لە گرفتەکانی قاوشەکان.
هەر بە پێی راگەیاندراوەکە، لەماوەی رابردووشدا هەر یەک لە بەشی منداڵان و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەکە نۆژەنكراونەتەوە، ئەم نۆژەن كردنەوانەش بوونەتە هۆی چارەسەركردنی ئاستەنگەكان و كار ئاسانی زیاتر بۆ تووشبوانی شێرپەنجە.