دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلی راوچییەکان _ وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە ئاغجەلەر
دوو راوچی مشتیان لە ئاژەڵی کێوی خۆش کردبوو گیران
964+
عەزیز عەبدوڵا – ئاغجەلەر
پۆلیسى دارستانى و ژینگهى ناحیەی ئاغجەلەر لە سنوری قەزای چەمچەماڵ دوو هاوڵاتییان دهستگیركرد، وتەبێژی پۆلیسی دارستان دەڵێت، “سهرقاڵى راوكردنى ئاژهڵى كێوی بوون”.
دهستگیركردنى دوو راوچییهكه له گوندى جەلەمۆرد بووه لە سنوری ناحیەی ئاخجەلەر .
ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024، هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـى وت، “دواى ئاگادارکردنەوەى مهفرهزهكانیان له سنورى ناحییهکه تهوانیویانه هەردوو راوچییهکە دهستگیر بكهن”.
راوچییەکان، دانیشتووی سنوری ناحیەی ئاخجەلەرن.
پۆلیس دەستیی بەسەر یەک چەکى جۆرى تاپڕ، شەش فیشەکى تاپڕ، یەک ماتۆڕسکیل و یەک لایت دا گرتووه، وتەبێژەکەیان وتیشی،”پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ههردوو راوچییهكه كراوهتهوه و رادەستى دادوەری لێکۆڵینەوە لە چەمچەماڵ کراوە بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی بەرامبەریان”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
"لە سنووری ئێمە نییە"
ژینگەی هەولێر بەدواداچونی لەسەر ڤیدیۆیەک کردووە کە دوو راوچی ژمارەیەک کەروێشکیان کووشتووە
سەرڕێژ بووە
بەنداوى سماقوڵى بەرەکەتى بۆ راوچییەکان هێناوە
له رووباری پردێ
تیمی فریاکەتنی رووبار 6 راوچی ماسی به كهلوپهلهكانیانهوه دهستگیركرد
لە 15 رۆژدا 20 کەس دەستگیرکراون لە سنووری سلێمانی
بازگەکەی "مەنیلە" سێ راوچی بە چەک و فیشەکەوە گرت
پێنج بزنەکێوییان راوکردووە
پێنج راوچی لەسنووری ئیدارەی زاخۆ دەستگیرکران
باڵندەکان بە سروشت شاد کرانەوە
لە چەمچەماڵ دوو راوچی بە دوو سوێسکەوە دەستگیر کران
لە بازیان و سەیدسادق