فۆڕمی خۆراک و گەندەڵی
سودانی: لەناو پێنج دانەکە ئەمەیان لە هەمووی گرنگترە
964+
ژووری هەواڵ
محەمەد شیاع سودانی خۆی لەگەڵ ئەو تیمە کۆبووەتەوە کە فۆڕمی خۆراک دەکەن بە ئەلیکترۆنی و پێی وتوون لەناو پێنج ئامانجە هەرە سەرەکییەکی کابینەکەی، دۆسیەی فۆڕمی خۆراک لە هەمووی گرنگترە، چونکە گەندەڵی بنبڕ دەکات.
پێشتر سودانی رایگەیاندبوو بۆ کابینەی حکومەتەکەی، پێنج ئامانجی سەرەکی هەیە کە بریتین لە: رووبەرووبوونەوەی بێکاری، چارەسەری هەژاری، بنبڕکردنی گەندەڵی دارایی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، چاکسازی ئابووری.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 12.8.2024 لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكەی سودانی و تیمی فۆڕمی خۆراك كردووە،
ئەوەش هاتووە، سەرۆك وەزیران جەختی لە وردبینی و چاودێریكردنی چڕی كارەكە كردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئاستەنگەكان و رۆتینی كارەكە تێپەڕێندرێت و باشترین خزمەت بە هاوڵاتیان بكرێت.
ئێستا پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك (بایەعی) لە عێراق بەڕێوەدەچێت و بەشێكی شارەكانیش، بە تایبەتی لە هەرێمی كوردستان، كارەكانیان تەواو كردووە، بڕیارە لە 15ی ئەم مانگە پڕۆسەكە لە كەركوك دەستپێبكاتەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر راگیرا بوو.