بەرهەمێکی زیاتری هەیە لە چاو سماقی خۆماڵی

سماقە ئەڵمانییەکە لە باڵەکایەتی ناوازە دەرچووە

+964
ئاکام غەفور- سۆران

جوتیارێکی دەڤەری باڵەکایەتی جۆرە سماقێکی نوێی لە باڵەکایەتی چاندووە و دەڵێت، بەرهەمێکی باشی هەیە.

سماقەکە ئەڵمانییە و گوڵێکی سوور و جوانی هەیە و بەرێکی زیاتر دەگرێت، بەراورد بە سماقی خۆماڵی، بە هێشوو سماق دەگرێت و بۆ خاکی دێم و بەراویش دەگونجێت.

ئەیوب رشدوری، جوتیارێکی باڵەکایەتییە و خاوەنی سماقەکەیە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “هەشت ساڵ دەبێت ئەو سماقەم چاندووە، ناوی سماقی ئەڵمانییە و بەرهەمەکە لەگەڵ خاکی کوردستان گونجاوە لە خاکی بەراو و دێمیش دەچێندرێت”.

ئەو جوتیارە باسی لەوەش کرد، سماقەکە لە چاو سماقی خۆماڵی بەرهەمێکی زیاتری هەیە و ساڵانەش زووتر پێدەگات و هەم لە رووی تامیشەوە ترشتر و هەم رەنگەکەشی سوورترە.

“سماقەکە گونجاوە لە خاکی ئێرە، بەڵام زیادکردنی شتڵ، کارێکی قورسە و بە زەحمەت شتڵی نوێی لێ بەرهەم دێت”، ئەیوب رشدوری وای وت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەشێک لە بەرهەمی سماقی ئاکرێ تووشی نەخۆشی بوو

بەشێک لە بەرهەمی سماقی ئاکرێ تووشی نەخۆشی بوو