سەدا 50ـی تەواوبووە

قشڵەی ئاکرێ لە رووخان رزگار کرا بەڵام تەواویان نەکرد

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

نزیکەی سێ ساڵ لەمەوپێش دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی قشلەی ئاکرێ، کە مەترسی رووخانی لەسەر بوو، دوای ئەوەی 50%ی کارەکان تەواو کرا، بەڵام کارکردن تێیدا وەستاوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری ئاکرێش دەڵێت، پێویستی بە بودجەیەکی دیکەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواو کردنی.

قشڵەی ئاکرێ دەکەوێتە سەنتەری قەزای ئاکرێ یەکێکە لە گرنگترین شوينەوارەکای ئاکرێ، تا ساڵی 2003 فەرمانگە حکومیەکانی تێیدا بوو، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە قایمقامیەت، شارەوانی، تاپۆ و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی قەزای ئاکرێ.

هیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری ئاکرێ بە 964ـی وت، لە ساڵی 2021 پلانمان دانا قشلەی ئاکرێ نۆژەن بکەینەوە، رەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دەستکەوت و بۆ قۆناغی یەکەم، کە بە شێوازی تەلارسازی کۆن نۆژەنکرایەوە.

وتیشی، پێشتر قشلەکە مەترسی رووخانی لەسەر بوو، بەڵام ئێستا 50%ی کارەکانی نۆژەنکراوتەوە، و لە مەترسی رووخان رزگاری بووە، بەڵام پێویستمان بە بودجەیەکی دیکەیە بۆ ئەوەی بینایەکە بەتەواوی نۆژەنبکرێتەوە.

“داوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بودجەیەک بۆمان تەرخان بکرێتەوە و چاوەڕێی وەڵامین”، هیوا شەماڵ وای وت.

لە ساڵی 1850 لە سەر دەمی ئۆسمانیان  قشڵەی ئاکرێ دروستکراوە لەسەر رووبەری هەزار 400 مەتری چوار گوشە. نزیکەی 30 ژوور لەخۆی دەگرێت لەگەڵ دوو هۆلی گەورە، بەلام پێشتر وەکو سەربازگەیەک بەکار هاتووە..

پێداچوونەوە: هاوبەش

قشڵه‌ی ئاکرێ پاره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى لێببڕێت

قشڵه‌ی ئاکرێ پاره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى لێببڕێت "ده‌كه‌وێت"