شۆفێرەکانیشیان گیراون

دوو ئۆتۆمبێل بە 87 فەردە خەڵوزەوە دەستیان بەسەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی قەزای پێنجوێن دەستیگرتووە بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەش دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکان 87 فەردە خەڵوزیان پێبووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە دوو ئۆتۆمبێل رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن کراون کە 87 فەردە خەڵوزیان بارکردووە.

ئۆتۆمبێلەکان لەجۆری “تۆیۆتا هایلۆکس”ـن و شۆفێرەکانیشیان دەستگیر کراون.

گومانەکە وایە کە ئەو دوو کەسە داری تەڕیان بڕیبێتەوە و کردبێتیان بە خەڵوز، بە پێی یاسای دارستانەکان لە هەرێمی کوردستان، سزای داربڕین 500 هەزار دینار یان سێ مانگ بەندکردنە.

پێنج کورە خەڵوزیان تێکدا و خاوەنەکەیان دەستگیرکرد

پێنج کورە خەڵوزیان تێکدا و خاوەنەکەیان دەستگیرکرد