رۆژی جیهانی خۆشنووسی
لە ناو بازاڕى قەیسەرى هەولێر پێشەنگاى تایبەت بە خۆشنووسى کرایەوە
964+
شۆڕش هەرکی— هەولێر
لە ناو بازاڕە سووتاوەکەى قەیسەرى هەولێر، خۆشنووسان کۆبوونەوە و بە نمایشکردنى چەند تابلۆیەکى خۆشنووسى یادى رۆژى جیهانى خۆشوونى کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆمێد بەرزنجی، بەڕێوەبەری مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر بە964ـى وت،”هونەری خۆشنووسی بەشێکە لەکلتوری پەروردەییەکەمان، بۆیە بەگرنگییەوە رۆژی جیهانی خۆشنووسی زیندوودەکەینەوە”.
یەحیا ئیبراهیم، خۆشنووسێکی ناسراوی شاری هەولێرە بە964 وت،” ساڵانە چەندین خوول و پێشانگای تایبەت بەخۆشنووسی دەکەینەوە، چونکە مێژوو و شارستانییەتی کۆنی هەیە، چەندین شێواز و جۆری خۆشنووسی هەیە، لەئێستادا زیاتر لە 60 جۆری نووسین هەیە”.
خۆشنووسی مێژوو و شارستانییەتێکی دوور و درێژی هەیە، بەتایبەتی بۆ نەخشەسازی و نیگارکێشی، رۆژى 11.8ـى هەموو ساڵێک، رۆژى جیهانى خۆشنووسییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح