کەش و هەوا

تۆزێکی سووک دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن

+964

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەهەندێک ناوچەش تۆزێکی سووک دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن لە چاو دوێندا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای ئەم گەرما زۆرەی چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک دادبەزن، گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 45 پلە و فێنکترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 32 پلە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 11.8.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچە.
پلەکانی گەرما /کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42
سلێمانی :40
دهۆک 41
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 34
زاخۆ :42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 45